چین: داواکاری دەستپێکردنی دانوستانە بازرگانییەکان لە واشنتۆنەوە هاتووە

باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن رایگەیاند، دانوستانە بازرگانییەکان لەسەر داوای ئەمریکا دەستیپێکردووە.
لیو پێنگیۆ وتەبێژی فەرمی باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا وەڵامی دوایین لێدوانەکانی واشنتۆنی دایەوە، پێش کۆبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراو لە سویسرا لە نێوان نوێنەری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بەرپرسێکی ئابووری و بازرگانی چینی.
لیو پێنگیۆ وتەبێژی فەرمی باڵیۆزخانەی چین لە ئەمریکا لەبارەی پرسیاری، "دوای دوایین لێدوانی چین سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، ئەمریکا رایگەیاند کە پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان باجەکان دابەزێنن، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە دانوستانەکان لەلایەن ئەمریکاوە دەستیپێنەکردووە، چین چی دەڵێت لەم بارەیەوە؟" وتی، "لایەنی ئەمریکی لە ڕێگەی کەناڵە جیاوازەکانەوە بە شێوەیەکی چالاکانە خواستی خۆی بۆ دانوستان لەگەڵ چین سەبارەت بە باج و پرسەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە چین گەیاندووە. چین دوای وردبینی لەم پەیامانە ڕازی بوو بەو وتووێژانە. دانوستانەکان لەسەر داوای ئەمریکا دەستیپێکردووە."
هەروەها وتی، "ئەم شەڕە گومرگییە لەلایەن ئەمریکاوە دەستی پێکرد. ئەگەر ئەمریکا بەڕاستی چارەسەری دانوستانکاریی دەوێت، پێویستە دەستبەرداری هەڕەشە و فشارەکان بێت؛ پێویستە لەسەر بنەمای یەکسانی و ڕێزگرتنی یەکتر و سوودی یەکتر لەگەڵ چیندا دانوستان بکات."
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، سکۆت پیسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا و جەیمیسۆن گریر، سەرۆکی دانوستانکاری ئەمریکا، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ هی لیفنگ، نوێنەری سەرەکی چین بۆ کاروباری ئابووری و بازرگانی لە سویسرا کۆدەبنەوە. مەبەست لە کۆبوونەوەکە بریتییە لە ئەنجامدانی دانوستان لەسەر پەیوەندییە بازرگانییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی "دەروازەکانی دۆزەخ" لە ڕۆژهەڵاتی شاری رەفەح، یەکەیەکی سەربازی داگیرکەری ١٢ کەسی کوژراون و برینداربوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی نێجیریا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار منداڵ رووبەرووی خەتەری برسێتی بوونەتە.
پەرلەمانی ئۆکراینا رێککەوتنی هاوکاری ئابووری کە لە ١ی ئایار لەگەڵ ئەمریکای واژۆ کردبوو پەسەند کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پێشوازی لە محەمەد شیاع ئەلسوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە لە ئەنجامی سەردانێکی فەرمی گەشتبوو تورکیا.